English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی ڕووتانەوەی قژی پیاوان
2018-10-23 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ڕووتانەوەی تاڵە مووەکانی سەر کێشەیەکی سەرەکی بەشێکی زۆری مرۆڤەکانە بەتایبەتی پیاوان، هەندێک لە پیاوان ڕووتانەوەی قژیان بەجۆرێکە تەواوی بەشێکی ساف دەکات و مووی پێوە نامێنێت بەتایبەتیش لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە، زۆرجار ئەم حاڵەتەش بارێکی دەروونی ناخۆش بۆ ئەو کەسە دروستدەکات.
 

1-جگەرەکێشان هۆکارێکە بۆ ڕووتانەوەی قژ  و مەترسی تەندروستی تر.

2-جوڵە و وەرزشی توند کە لە توانای خۆت بەدەر بێت و زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت، چونکە ئاستی هۆڕمۆنی تستوستیرون بەرزدەکاتەوە کە هۆکارێکە بۆ ڕووتانەوە.

3-بەکارهێنانی هەندێک کرێمی تایبەتی قژ کە لە پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش دروستکراوە.

4-بۆماوەیی ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە ڕووتانەوەی قژ، هەندێک کەس هەر زوو قۆناغ بە قۆناغ تەواوی قژیان دەڕووتێتەوە.

5-بەکارهێنانی خودە واتە کڵاوی سەربازی یان وەرزشی و پاراستن هۆکارێکە بۆ ئارەقکردنەوە و هەوکردنی بێخی سەر و ڕووتانەوەی قژ.

6-ناخاوێن ڕاگرتنی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر.

7-خواردنەوەی وزە بەخشەکان یان دەرزی بەهێزکردنی ماسولکە، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ڕووتانەوەی قژ.

8-بەشێکی زۆر پیاوان سابون بەکاردەهێنن بۆ شتنی قژیان، ئەمەش هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوە و هەڵوەرینی، بەڵام سابونی تایبەی قژ و ڕووەکی نا.

9-بوونی پەستانێکی دەروونی زۆر و توڕە بوون و تووشبوون بە دڵەڕاوکێ بەهۆی گرفتێکەوە.

10-داهێنانی قژ بە توندی و بەهێزەوە، چونکە زیان بە بێخی سەرت دەگەیەنێت و مووەکان هەڵدەورێنێت.

11-تەنککردنی چواردەوری سەرت و پڕکردنی بەشی سەرەوی قژەکە و بەستنی لەسەرەوە، ئەم ستایلێکی باوە بەتایبەت لە ئێستادا لەناو کوڕاندا بەڵام هۆکارێکە بۆ ڕووتانەوە قژ.

12-بەزۆر وەستانی بەلایەکدا و توند ڕاکێشانی، بەنمونە دەتەوێت بەلای چەپدا بووەستێت بەلاری هێز و جێڵی زۆر بەکاردەهێنیت بۆ ئەوەی بەو جۆرە بووەستێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ڕووتانەوە.





ئەم هەواڵە 8770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad