English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەت لە داهاتی نەوت قەرزی بانكە ناوخۆیی و بیانیەكان دەداتەوە
2018-10-23 [05:51 AM]

ZNA – هەولێر


حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی نەوت دەستی كردووە بە دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلیەكان، بە پێی زانیاریەكانیش لە داهاتی نەوت نزیكەی 350 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلیەكان دراونەتەوە.

زاگرۆس فەتاح، بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانان بە باسی راگەیاند: پڕۆسەی دانەوەی قەرزەكانی حكوومەت بۆ ئەو شوێنانەی كە شایستەی داراییان لای حكوومەتە هەنگاوێكی دڵخۆشكەری ئابووریە، گوتی:" حكوومەت قەرزاری بانكە ئەهلی و بازرگانیەكانە ئەو پارەی لە كاتی قەیران راكێشراوە و خەرجكراوە مافی خەڵك و كۆمپانیاكانە بۆیە حكوومەت ماوەیەكە دەستی كردووە بە دانەوەیان".

ئەو روونی كردەوە، دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلیەكان بۆیە گرنگە چونكە هۆكار دەبێت بۆ دووبارە متمانە دروستكردنەوە لە نێوان بانك و خەڵك حكوومەت.

زۆرینەی قەرزەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 وە دەستی پێكرد كاتێك بەغدا مووچە و بودجەی كوردستانی بڕیی و دواتریش نرخی نەوت دابەزی و شەڕی داعش هاتەپێشەوە.

ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان بە هەمان سەرچاوەی گوت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لە قەرزەكانی داوەتەوە و بەشێكیشی لەسەر ماوەتەوە، گوتی: حكوومەت پێشووتر 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری پارەی بانكە ئەهلیەكان قەرزاربووە، بەشێكی داوەتەوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە".





ئەم هەواڵە 4780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad