English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌م شارەی عێراق ده‌كاته‌وه‌
2018-10-23 [06:04 AM]

ZNA-هەولێر



باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا، رایگه‌یاندووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، كونسڵخانه‌ی توركیا له‌ شاری مووسڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا، سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی گونجاوترین شوێن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه‌.

یڵدز ئاشكراشی كرد كه‌ ھه‌نگاوی باش نراوه‌ له‌ پێناو كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ھه‌ردوو شاری به‌سڕه‌ و مووسڵ. گوتیشی: ره‌زامه‌ندی به‌غدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ له‌ به‌سڕه‌و كۆتایی ھاتووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌ی مووسڵیش ته‌واو ده‌بێت.

هاوكات پارێزگاری مووسڵ نۆفل عاكوب رایگه‌یاندووه‌، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ مووسڵ ھاوكار ده‌بێ له‌به‌ھێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ھه‌نگاوێكی زۆر ئه‌رێنییه‌و ده‌بێته‌ په‌یامێك بۆ دووباره‌ ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ شاره‌كه‌دا.





ئەم هەواڵە 6838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad