English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێك: لەداهاتوویەكی نزیكدا مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانکەوە دابەش دەكرێت
2018-10-23 [06:27 AM]

​ZNA – هەولێر


لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی كە واژووی وەزیری دارایی رێباز حەملانی لەسەرە ، داوای لە دەیان وەزارەت و فەرمانگە کردووە حیساب بانکی بۆ مووچەی گشت فەرمانبەران بکەنەوە.

بەرپرسێكی وەزارەتەكەش روونكردنەوە لەمبارەیەوە دەدات بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە 13ی 8ی 2018 بە واژووی رێباز حەملان دەرچووە و ئاماژە بە کردنەوەی ئەژماری بانکی کراوە بۆ فەرمانبەران.

مسته‌فا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنەلۆژیای بانکه‌کان لە وه‌زاره‌تی دارایی بە باسی راگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا حیساب بانکی بۆ هەموو فەرمانبەران دەکرێتەوە، ئێستا بەشێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان لە بانک دەدرێت و حیسابیان هەیە.

سەعید گوتیشی:"وەزیری دارایی فەرمانیکردووە کە بۆ هەر فەرمانبەرێک ژمارەی حیسابی دروست بکرێت، ئامانجيش لەوکارە ئەوەیە کە لە داهاتوودا مووچە لە ڕێگەی فەرمانگەکانەوە دابەشنەکرێت، بەڵکو لەڕێگەی ئەو بانکانە بێت کە داخڵی سیستەمی کۆڕبانکین دەکرێن.

لە قۆناغی یەکەم لە هەولێر 6 بانک خراونەتە نێو سیستەمی کۆڕبانکین و لە سلێمانیش 2 بانک،  گوتیشی:"ئەگەر پشتگیریمان هەبێت دەتوانین لەماوەی شەش مانگدا ژمارەی حسابی بۆ هەموو فەرمانبەران بکەینەوە".

جەختی کردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی فەرمانبەران حیساب بانکی خۆیان هەبێت و لە رێگەی بانکەوە مووچە وەربگرن.

له‌ هەرێمی کوردستاندا 88 بانکی حکوومی هەیە و سەر بە وەزارەتی دارایین و بەشێک لە وەزارەتەکانی مووچەکانیان لە رێگەی ئەو بانکانە وەردەگرن.

 





ئەم هەواڵە 9397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad