English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانى جەماڵ خاشقچی سەردانی تورکیا دەکات
2018-10-23 [07:28 AM]

ZNA-هەولێر


میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، گینا هاسپڵ، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی سەردانی توركیا دەكات بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونەوە، لە بارەی دۆسییەی لێكۆڵینەوە رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی.

میدیاكانی ئەمەریكا لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە رایانگەیاند، گینا هاسپڵ بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێك لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی خاشقچی سەردانی توركیا دەكات.

 گینا هاسپڵ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا  CIAبەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و كۆبوونەوەی پەیوەست بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی كە لە كۆنسوڵخانەی گشتیی سعوودیە لە ئیستانبوڵ كوژرا، سەردانی توركیا دەكات.

2ی ئەم مانگە جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی دوای ئەوەی سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كرد بێسەروشوێن بوو، شەممەی رابردووش داواكاری گشتی سعودیە مردنی جەمال خاشقچی راگەیاند.

هاوكات 20ی ئەم مانگە، داواكاری گشتی سعودیە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، 18 هاوڵاتی سعودیی لەسەر دۆسییەكە دەستگیركراون و هاوكات جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیەش لە كارەكەی دورخرایەوە.





ئەم هەواڵە 7051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad