English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووده گرنگەکانی سێوی سەوز بزانه
2018-10-23 [01:19 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سێوی سەوز یەکێکە لە میوە هەرە بەسوودەکان پزیشکانیش زۆر جەخت لە سەر سوودەکانی دەکەنەوە ،چەندین ڤیتامین و کانزاو ڕیشاڵی تێدایە ، هەروەها ڕێژەیەکی باش شەکری بێزیان و پرۆتینی تێدایە هەموو کەسێک پێویستە ڕۆژانە سێوێک بخوات ، ئەمەش لەخواردنی دەرمان دەتپارێزێت

گرنگترین سوودەكانی ئەم میوەیە

بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە :
لە ناو سێوی سەوزدا بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیە و وادەكات زوو هەست بەتێربوون بكەیت بۆ چەند كاتژمێرێك ، ئەو كەسانەش كە ویستی ئەوەیان هەیە كێشیان داببەزێنن ئەوە دەتوانن ڕۆژانە سێو بخۆن بۆ دابەزاندنی كێشیان هەروەها یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی سێوی سەوز هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵە لەپێکهاتەکەیدا کەئەمەش سوودێکی زۆری هەیە لە بەرزکردنەوەی چالاکیەکانی لەشدا ،  هەروەها سوودێکی باشیشی هەیە لە نە‌هێشتنی کێشەکانی جگەر .

بڕێكی باش لە ڤیتامین و كانزای تێدایە :
لە ناو ئەم جۆرە لە سێو بڕێكی باش ڤیتامین A , B12 , K , E , B6 و زینك و پۆتاسیۆم و كاتزای ئاسن هەیە  كە بۆ جەستە پێویستن هەروەها سێوی سەوز یارمەتی کۆترۆڵ کردنی سیستەمی خۆراک دەدات ئەمەش بەهۆی ئەو ترشە شاراوەیەی کەلەپێکهاتەکەیدا هەیە .

ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن كەمدەكاتەوە :
بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵ لەم میوەیەدا وا دەكات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن كەمببێتەوە ، ئەم سێوە هەروەها بەهۆی زۆری ڤیتامینەوە ڕێگری دەکات لە لەناوو چوونی خانەکانی پێست ئەمەش دەت پارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست .

 ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت :
زۆر بە ئاسانی و لە ڕێگەی خواردنی سێوێكەوە دەتوانیت ئاستی كۆلیسترۆڵی ناوو خوێنت جێگیر بكەیت و بیخەیتە ناو سیستمی خۆراكیتەوە ، ئاستی چەووری نزمە و ئاستی کۆڵستڕۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە ، بەم شێوەیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن یان بۆ ئەوانەی کە وەرزش دەکەن ، هەروەها سێوی سەوز ئارەزووی خۆراک کەمدەکاتەوە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی کێش و بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەندروست .

ڕێگە دەگرێت لە قەبزی و سكچوون :
هەر یەك لە سكچوون و قەبزی دوو كێشەی تەندروستی بێزاركەرن ، دەتوانیت بۆ چارسەری هەردوو حاڵەتەكە سێوی سەوز بەكاربهێنیت ، سێوی سەوز دوو ترشی زۆر گرنگی تێدایە کە لەسکچوون و قەبزیش دەتپارێزێت ، بۆیە ئەمەش دەبێتەهۆی نەهێشتنی گۆڕانکاریەکانی هەرسکردن .

 یەکێک لە سوودە گرنگەکانی سێوی سەوز پاراستنی جەستەیە لە توشبوون بە بەشەجیاوازەکانی شێرپەنجە ،هەروەها بەهۆی ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵەوە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت ، سێوی سەوز سەرچاوەیەکی باشی ووزەیە ، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە وەرزش دەکەن .





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad