English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەلایەکی شیعە: ئێران و عێراق یەكبگرن وڵاتێك بە ناوی ئیسرائیل نامێنێت
شیعەکانی ئێران بەرەو مەزارگەی ئیمام حسێن دەچن
2018-10-23 [01:17 AM]

​ZNA - هەولێر


مەلایەکی ئێرانی دەڵێ ئەگەر ئێران و عێراق یەكبگرن وڵاتێك بە ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی زەوی نامێنێت.

محەمەد عەلی مووسەوی مەلای شیعە لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندەی ھێزی پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە كە مەراسمی عاشورای شیعەكان بووەتە ھێزێكی بێوێنە لە نێوان عێراق و ئێراندا و ئەگەر ئەم دوو وڵاتە یەكگرتووبن ئیتر وڵاتێك بە ناوی ئیسرائیل لەسەر گۆی زەوی نامێنێت و ئەمەش دەبێتە دڕكێك بۆ قورگی ئەمریكا.

بە گوتەی ئەم روحانیە شیعەیە نەیاران ھەوڵ دەدەن پەیوەندیی نێوان بەغدا و تاران تێكبدەن بۆ ئەوەی رێگە بە بەھێز بوونی دەسەڵاتی شیعە بگرن، بەڵام نابێ ئەو رێگەیەیان پێ بدرێ.

ئەمە یەكەمجار نییە بەرپرسانی ئێران ھەرەشەی لەناوچوونی ئیسرائیل دەكەن.





ئەم هەواڵە 4375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad