English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری پاوە و ھەورامان لە پەرلەمانی ئێران: دۆخی كۆلبەران رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت
2018-10-23 [01:44 AM]

​ZNA- هەولێر


شەھاب نادری، نوێنەری پاوە و ھەورامان لە پەرلەمانی ئێران گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە بارەی كۆڵبەرانی كورد بلاو كردۆتەوە و گوتوویەتی كۆڵبەران لە دۆخێكی خراپدان و حكومەت دەبێ بە زووترین كات رێگەچارەیەكیان بۆ بدۆزێتەوە.

ئاژانسی ئیلنا بڵاوی كردۆتەوە كە ئەو نوێنەرەی پاوە و ھەورامان نارەزایەتیی لە دۆخی كۆڵبەران دەربڕیوە و رایگەیاندووە دۆخی كۆڵبەران لە سنوورەكان رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات.

ھاوكات عەلی موتەھەری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاندووە كە حكومەت دەبێ بە زووترین كات ئاور لە كۆڵبەران بداتەوە.

باسكردنەوەی پرسی كۆڵبەران لە ئێران لە كاتێكدایە كە لە ماوەی یەك ھەفتەدا ٧ كۆڵبەر بوونەتە قوربانی تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنیەكان و تا ئێستاش ھیچ ھەنگاوێك بۆ باشتركردنی دۆخیان نەنراوە و تەقەكردن لێیان ھەر بەردەوامە.

چەند رۆژ لەمەوبەر جێگری ئەمنیی وزیری نێوخۆی ئێرانیش هەڕەشەی کوشتنی لە کۆڵبەران کردبوو و رایگەیاندبوو، وشەیه کۆڵبەر وشەیەکی بێ مانایە و هەرکەسێ لە سەر سنوورەکان ببینرێت، لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزەوە راستەوخۆ تەقەی لێدەکرێت.





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad