English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەواڵێکی دڵخۆشکەر رادەگەینێت
2018-10-23 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر


 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣\١٠\٢٠١٨، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرای کرد، کە دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پلانی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) زیاد کرد، بەشێوەیەک بەھۆی پلانەکەوە ١٦ ھەزار کورسی خوێندن بۆ ئەو قوتابیانە خرایە ‌بەردەست، کە لە ھیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە ئەنجامدا  ٥ ھەزار و ٢٠٠ سکاڵا تۆمار کرا، بەڵام نزیکەی ١١ ‌ھەزار کورسی بەبەتاڵی مانەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی، وەزارەتەکەیان چەند بڕیاری داوە، وەک جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە جیاوازی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە نێوان خولی یەکەم و خولی دووەم بەشێوەیەک بێت لە سێ نمرە زیاتر تێپەڕ نەکات. سیستەمی سکاڵاکەش بەشێوەیەک ڕێکخراوە لە ھەر بەشێک بەپێی پێویست سیستەمەکە خۆی کورسی بۆ دەرچوانی خولی دووەم زیاد دەکات، تا جیاوازی نێوان کەمترین کۆنمرەی ھەردوو خول دێتە کەمتر لە سێ نمرە.
لە خاڵێکی دیکەدا، ئاماژە بەوە دراوە، ئەو ٥٠ شوێنەی دەرچوانی خولی دووەمی ١٢ی ئامادەیی پێشتر داواکارییان لێی پێشکەش کردووە، بەپێی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، واتە ئەگەر نمرەی دەرچوو بەپێی ئەو ٥٠ شوێنەی ھەڵی بژاردووە وەرگیرا بێت ئەوا بەپێی ریزبەندی سیستەمەکە ئەو شوێنەی بۆ دەستنیشان دەکات، ھەروەھا (٢٥/١٠/٢٠١٨) تا (٣٠/١٠/٢٠١٨) دەرچوانی خولی دووەم دەتوانن بەھەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نھێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) سکاڵاکانیان لە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بکەن، ھاوکات ئەو ٨٦٠ دەرچووەی، کە سەرباری ئەوەی ٥٠ شوێنیان لە فۆرمی پێشکەشکردن لە سیستەمەکانی وەرگرتن پرکردووەتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی لیستی شوێنەکانیان ڕەوانە نەکردبوو (Submit)، ناویان لە ھیچ شوێنێک نەگەڕابوویەوە،‌ ئەگەر لە دەرچوانی خولی دووەم بن ئەوا بەھەمان شێوە ئەوانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە ئەو ٥ ھەزار و ٢٠٠ دەرچووەی کە لە ماوەی سکاڵای یەکەمجار سکاڵایان تۆمار کرد بوو، دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرنەوە و بەسکاڵاکانیاندا بچنەوە، ھەروەھا دەرچوانی خولی دووەم، کە ناویان لە ھەر شوێنێک گەڕاوەتەوە و ئێستا وەرگیراون، بەڵام بەشوێنەکانیان ڕازی نین، بەھەمان شێوە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، ھەر دەرچوویەکی خولی دووەم، کە پێشتر نەیتوانیوە سکاڵا تۆمار بکات، لە ماوەی دیاریکرا و دەتوانێ سکاڵای خۆی تۆمار بکات.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad