English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: ده‌خوازین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین
2018-10-24 [04:24 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی سێ شەممە23/10/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (رامۆن بلاکوا) باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق كرد.


‎له‌ دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێكردنی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پەیوەندییه‌كانی  هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا  و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.

‎په‌یوه‌ست به‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌ به‌غدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردنی یه‌كسان له‌نێوان پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌  گفتوگۆكانماندا به‌رده‌وامین و رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌شداری راسته‌قینه‌ی له‌ بڕیاره‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان هه‌بێت.

‎له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ رۆڵی ده‌ستوور له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌‌ و گوتی: ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ك یاسای نه‌وت و غاز و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌.

‎له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌خوازن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین.

‎له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كان ده‌بنه‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ‌ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه‌ بۆ هاوكاری كوردستان له‌رووی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 3748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad