English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆلیسترۆڵ ( Cholestrol) چییە
2018-10-24 [08:23 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەو ماددە گرنگەیە کە بە ڕێژەی نزیکی ٩٠٪  لە جەستە دا لەجگەر و ڕیخۆڵەدا دروستدەکرێت ، ڕێژەی نزیکی١٠٪  لە گەڵ خۆراکدا بەجەستە دەگات .

‌کۆلیسترۆڵ جۆرە ماددەیەکی نزیکە لە چەووری و لە پێکھاتە سەرەکییەکانی خانەکانی لەشە ، ھەروەھا پێویستە بۆ دروستکردنی ڕژێنەرەکانی وەک ترشەڵۆکی زراو ، ڤیتامین D و ھەندێک جۆر لەھۆرمۆنەکانی وەک Cortisol, Testosteron, Oestrogen

بەگشتی باس لە دوو جۆری سەرەکی
(LDL (Low Density Lipoprotein
(H‌DL (High Density Lipoprotein 
‌دەکرێت.
‌لە کاتێکدا جۆری LDL  کۆلیسترۆڵی لە ناوو جگەردا دروستبو بەخانەکانی جەستە دەگەیەنێت ، جۆری HDL کۆڵیسترۆڵی زیاد لەپێویستی ناوو خوێن و خانەکانی جەستە دەگێڕێتەوە بۆ ناوو جگەر و لە جگەردا لە ڕێی ترشەڵۆکی زراوەوە دەگەیەنرێتە ناوو ڕیخۆڵە و پاشان لە گەڵ پاشەڕۆدا فڕێدەدرێت .
‌ھەربۆیە بەرزی ڕێژەی جۆری LDL  زیان بەجەستە دەگەیەنێت و لە جۆری HDL  جەستە سوودمەند دەبێت ، ھەروەھا بەرزی ئاستی ئەم جۆرەیان ھۆکارێکە بۆ دابەزاندنی ئاستی جۆری نا تەندروستی LDL  لە جەستەدا .

‌بەگشتی دەوترێت باشتر وایە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێنی کەسێکی تەمەن پێگەیشتودا بەھەردوو جۆری HDL  و LDL   لە بڕی ٢٠٠ Mg/dl لانەدات ، لەو بڕەش تاڕێژەی LDL  کەمتربێتو HDL  زیاتربێت باشترە ، بەوپێیەی جۆری HDL  لە توانایدا ھەیە جەستە بەگشتی ، تەنانەت بۆرییەکانی خوێنیش لە جۆری  ناتەندروستی LDL  ڕزگار بکات و بە مەبەستی لە گەڵ پاشەڕۆدا فڕێدان بەرەو جگەر بیگوازێتەوە. 
‌ھەربۆیە پێویستە ھەوڵبدەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی HDL و
‌لە ھەمان کاتدا نزمکردنەوەی ئاستی LDL بۆ خوار١٣٠ Mg/dl .


‌ھۆکارەکانی نزمبونەوەی ئاستی HDL :
جگەرەکێشان ، کێش زۆری ، نەخۆشی شەکرە ، کەمی جووڵە ، بەرزی ئاستی چەووری جۆری Triglyceride.. ھتد.

‌چەند ڕێگە چارەیەک بۆ دابەزاندنی LDL :

کەمکردنەوەی بڕی خۆراکی وەک زەردێنەی ھێلکە ، چەووری ئاژەڵ ، کەرە و پەنیری چەوور ، جگەر .

دوورکەوتنەوە لە ئەلکحول و جگەرەکێشان .

جووڵە و وەرزشی ڕۆژانە .

ڕۆژانە خواردنی میوە و سەوزەی فرێش .

بەکارنەھێنانی ڕۆنی ئاژەڵی .





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad