English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم شارەی کوردستان.... دەست بەسەر پێنج تۆن برنجی ساختەکراو دا گیرا
2018-10-24 [05:26 AM]

ZNA-هەولێر


 

لیژنەکانی بەدواداچوون لە قایمقامییەتی هەولێر لە هەڵمەتێکیاندا دەستیان گرت بەسەر پێنج تۆن برنجی ساختەکراو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەکە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر راگەیاند کە"هۆکاری دەست بەسەرداگرتنی ئەوجۆرە برنجە بۆئەوە دەگەڕێتەوە ئەوکەسە ساختەی کردووە بەتێکردنەوەی برنجێکی کوالیتی خراپ بۆ ناو گونیەیەک بۆئەوەی لەبازاڕەکان بەکوالیتێکی باش بیفرۆشێت".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە"خۆشبەختانە لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر دەستی بەسەرداگیراو ئەو بڕە برنجە گواسترایەوە زبلخانەی کانی قڕژالە بەشیوەی زانستی ژینگەیی لەناوبردرا، ڕێکاری یاسای بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر بەپێ ی یاسا سزادەدرێت".





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad