English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
2018-10-24 [05:34 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٧٧ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکيی بە ٦٦ دۆلار و ٦٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٨٦ دۆلار بەرزبووەوە کەئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوت بوو لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا.

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستن بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و ئابوری وڵاتان و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.





ئەم هەواڵە 3436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad