English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر دەنگدان بە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆدەبێتەوە
2018-10-24 [05:55 AM]

ZNA - هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومەتەكەی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، بڕیاره‌ كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كۆببێته‌وه‌.

زه‌ینه‌ب سابت، پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خوولی نوێی په‌رله‌مان خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندید كردبوو، به‌ڵام عه‌بدولمه‌هدی ره‌تیكرده‌وه‌ پۆستی وه‌زاری له‌ كابینه‌كه‌ی بە په‌رله‌مانتاران بدات.

پەرلەمانتارەكەی سائیرون ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان داوه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری بۆ هاندانی په‌رله‌مانتاران، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی نه‌ده‌ن.

لە 12/5/2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی ناكۆكی لەنێوان لایەنەكان تائێستا نەتوانراوە كابینەی حكوومەتی نوێ پێكبھێندرێت.

پێشتر عادل عەبدولمەھدی راگەیاندبوو، وەزیرەكانی كابینەی داھاتووی حكوومەت لە رێگەی سیڤییەوە وەردەگیرێن، بۆ ئەم مەبەستە لە 9/10/2018 پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌و‌ و ژمارەیەكی زۆر لە عێراقییه‌كان داواكارییان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەت پێشكەش كردووە.

 





ئەم هەواڵە 11434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad