English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: پەردەپۆشکردنی دۆسیەی خاشقچی خراپترین شتێکە کە تا ئێستا ئەنجامدرابێت
2018-10-24 [07:09 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە مامەڵەکردنی سعوودیە لەگەڵ دۆسیەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی رایگەیاند: "لە مێژوودا، خراپترین رووداوە کە پەردەپۆش کرابێت".

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان لەبارەی دۆسیەی جەمال خاشقچی گوتی: دوای كۆكردنەوەی سەرجەم ڕاستیەكان دەربارەی دۆسیەی خاشقچی رایگەیاند"شتێکی ئێجگار خراپ بوو".

باسی لەوەشکرد کە لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان قسەیکردووە و گوتی: "هیچ کەسێک ئەم رووداوانەی پێ خۆش نییە".

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "ئەوەی کە پێویستە لەوبارەیەوە چی بکەین، بۆ کۆنگرێس جێدەهێڵم و ئومێدەوارم بڕیارێک بدرێت کە هەردوو پارت پشتیوانی بکەن".

هەروەها رایگەیاند: "تێگەیشتنێکی زۆر بەد هەبوو، بەشێوەیەکی خراپ ئەنجامدرا و لە مێژوودا خراپترین رووداوە کە پەردەپۆش کرابێت. ئەوەی ئەوان کردیان شێوەی پەردەپۆشکردنی خراپترین شتێکە کە تا ئێستا ئەنجامدرابێت. ئەو کەسەی کە ئەم بیرۆکەیەی داوە، بەڕای من لە گرفتێکی گەورەدایە".

 





ئەم هەواڵە 5911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad