English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: هانى كه‌رتى تایبه‌تى بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ین
2018-10-24 [07:40 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی بیانى یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و حكوومه‌ت داكۆكی له‌و پرۆژه‌یه‌ى چاكسازی ده‌كات‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم‌ پێشوازی له‌ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانى بیانى له‌ بواره‌ جیاجیاكان و ئاسانكاری و هاوكاریی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كه‌ له‌ نوێنه‌رانی (30) كۆمپانیای بواری جیاجیای بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی پێكهاتبوو، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان‌ و هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخ و هۆكاری قه‌یرانانه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دواییه‌ی بواری ئابووری له‌ هه‌رێم خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ ئومێده‌وه‌ باسی له‌ به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌ هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌خت و قه‌یراناویی هه‌رێمی كوردستان كرد و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ده‌رفه‌تی له‌بار له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و هاتنی سه‌رمایه‌داران، یاساكانى حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌مباره‌یه‌وه‌ هانده‌ر و فاكته‌ری به‌هێزن. نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان باسیان له‌و بوارانه‌ كرد كه‌ ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا بكه‌ن.

تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad