English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن
2018-10-24 [12:06 PM]

ZNA- ھەولێر



 ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ ئەنقەرەیان لە ھەموو ڕوویەکەوە بەتایبەتی لە بوار‌ی بازرگانی و ئابووریدا، دووپات کردەوە


. نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/١٠/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە  فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.


 باڵیۆزی تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕی و پیرۆزباییی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە بەڕێز سەرۆک وەزیران کرد، ھەروەھا بەشداریی بەھێزی ھەرێمی کوردستانی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدای لە چوارچێوەی دەستووردا بە ‌پێویست زانی
لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:  ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بە ھێزەوە لە بەغدا دەبن و بەشداری لە حکوومەتی عێراقدا دەکەن. 
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش تیشکی خستە سەر سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئاشکرای کرد کە لە سەروبەندی ئەوەدان کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنرێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا  کونسولی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان ئامادەی بوون، دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەندین تەوەری دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا، تاوتوێ کران.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad