English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی یەکەم بەردی بناغەی دیموکراسی بونیاتنانێکی کوردستانی بەهێزە
2018-10-24 [02:20 AM]

نووسینی: کارزان شاکری


           
لەدوای ئینشقاقی نەوشیروان لەمندالدانی یەکیتی نەوشیروان موستەفا ئەوەی لەناو یەکیتی خەونی بەبڕیاردانی سیاسی هەریم دەبینی وەک کەسی یەکەم ویستی لەریگای پەرلەمان ببێتە ئەم خاوەن بڕیارە سیاسیە ئەوەی لەناو یەکیتی پی نەگەیشتبوو ویستی لەریگای ئەم بزوتنەوەیەی کەدروستی کردبوو پێ بگات و وەک خاوەن فەلسەفەیەکی سیاسی ته‌عریفی ئەو نمایشە بکات کەخۆی دەیزانی چۆن نوسەری ئەم سیناریویە سیاسیانەی کەچۆن دەینوسێت و دادەرێژیت ، بەڵام دەرئەنجام شەقامی سلێمانی بوو بە بازاری هەراجی جنیودان و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەئامانج کردنی پارتی لەژیر ئیرهابی فیکریدا بەمونەزەمی بەرنامە رێژی بۆکراو ڕۆژانە کاری لەسەر ئەم ئیرهابە فیکریە دەکرا ، غیابی مام جلال دوای نەخۆش کەوتنی ژینگەی سلێمانی بۆ ئەم فەوزایە سیاسیە لەبارترو فراوانتر کرد لەسلێمانی بۆیە زۆر بەئامانج و پیلانگیری دەیانەویست ئەم فەوزایە بگوازنەوە بۆ هەولیر هەولەکانیان بەرشکستی یەک لەدوای یەک دەرکەوتن ، بۆیە گەر بۆ مێژووی کابینەکانی حکومەتی هەریم دابچینەوە لەیەکەم خولی پەرلەمانەوە تاکوو ئەم کابینەیە تازەیە پارتی قوربانی لەئیستحقاقاتی هەلبژاردن و مافی سیاسی خۆی داوە لەپیناو یەک رێزی و ئارامی کوردستان ته‌حه‌مولی قورسایی قۆناغی مێژووی و هاشوهۆش و موهاتەراتی سیاسی کردوەو نازی هەموو حیزبەکانی کوردستانی راگرتووە بروای بە ژیانی هاوبەشی سیاسی هەبووەو خەباتی پراکتیزەکردنی کردوە بۆ ئەم مەبەستە ، بەلام نیازی خراپی سیاسی یەکیتی و گۆڕان وکۆمەڵ و یەکگرتو بەرامبەر هەریم و ئامانج کردنی پارتی لەڕۆژی ۲۳/٦/۲٠۱٥ دەرکەوت دژی پارتی ئەویش بەپێچەوانەی ئەو ریکەوتن و ئیتفاقەی لەگەڵ پارتی دا کرابوو پۆسەیەکی سیاسی بوو لەپەرلەمان دژی پارتی گەرچی شەوی۱۸/۸/۲٠۱٥ هەموو پارتەسیاسیەکان بەنوێنەرایەتی ئەمریکا بڕیاریاندا رۆژی ۱۹/۸/۲٠۱٥ دانیشتن نەکریت و ئەم کێشەیە نەورژێنرێت بەڵام یوسف محمد گوی بۆئامۆژگاری حیزبەکان نەگرت دانیشتنی بەرێوەبردو نیسابی قانونی تەواو نەبوو شکستی خواردو پرۆسەی سیاسی هەریمی بردە باری مت بوونەوە دەرئەنجامی ئەوە بزوتنەوەی گۆران دەستی کردەوە بەئاژاوەگیری پەلاماری بارەگاکانی پارتیان دا ئەمەش بۆ هۆی ئەوەی لە ۱۲/۱٠/۲٠۱٥ یوسف محمد ریگری لێکرا بێتە هەولێر دیبورتی سلێمانی کرایەوە ئەمجارە لە دەباشان کرا بۆ زیندوو کردنەوەی ریکەوتنی دەباشانی نێوان مام جلال و نەوشیروان کرایەوە مام جلال بەبێ دەنگی و نەخۆشیەوە هێنرا بۆ واژوو کردنی ریکەوتنی دەباشان لەنێوان مام جلال و نەوشیروان ، پۆسەی سیاسی حیزبەکانی کوردستان بۆ ئیفلیجی پرۆسەی سیاسی کوردستان دەرئەنجامەکەی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەری لێکەوتەوە لەئەنجامدانی ئەم خیانەتەش حیزبە سیاسیەکانی کوردستان هیچ هەلویستێکیان نەبوو وورتەیان لەدەم نەهات ، تا ئێرە هەژموونی واقیعی ئەحداسانەیە لەپرۆسەی سیاسی کوردستان کە پارتی نەفەسێکی فراوانی قولی سیاسی هەبووە هەموو پیلانگیریەکانی شکست پێ هێناوەو دەستی بە باڵای پرۆسەی سیاسی و پراکتیزە کردنی دیموکراتیەوە گرتووە بەپێچەوانەی حیزبەکانی تر کەلەپەنا ناوی دیموکراتی بۆسەی سیاسی و پیلانگیریان ئەنجام دەدا ، بۆیە لەکابینەی تازەی حکومەت دا کەپارتی بەدروشمی بونیاتنانی کوردسانێکی بەهێز سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد لەم قۆناغە تازەیەدا نێچیرڤان بارزانی لەراگەیندراوی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەلبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دا ئاماژەی ئەم ڕاگەیه‌ندراوە پێمان دەڵێت نێچیرڤان بارزانی یەکەم بەردی بناغەی دیموکراسی و کوردستانێکی بەهێزترە بۆ داهاتوو لەخولی تازەی کابینەی حکومەت بارزانی سەرۆک وەزیران بەم هیزه‌وە لەپڕاکتیزەکردنی دەولەتداری دەبینین.





ئەم هەواڵە 1771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad