English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتیی كورد لە سەرەتای ئەمساڵەوە بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین
2018-10-24 [02:44 AM]

​ZNA - هەولێر


لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتیی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان بوونەتە قوربانی مینە چێندراوەكان.

ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە كە دوای سی ساڵ بەسەر شەڕی ئێران و عێراقدا تێدەپەڕێت و لەگەڵ ھەڵنەگرتنەوەی مینەكانی ئەوكات، ھێزە ئەمنیەكانی ئێران دیسان دەستیان بە چاندنی مین لە ناوچە سنووریەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان كردۆتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتیی كورد بەھۆی ئەو مینانەوە بوونەتە قوربانی كە لەو ژومارەیە ١٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٣٦ كەسیشیان بە سەختی بریندار بوونە و ئەندامێكی جەستەیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە كە ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٦ لەسەد زیادی كردووە و زۆرترین قوربانیش بەر پارێزگای سنە كەوتووە.

 





ئەم هەواڵە 4183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad