English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
         مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق  ده‌كات
2018-10-24 [02:47 AM]

ZNA -


ئه‌مڕۆ24/10/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (یاكوب پرادا) باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق  كرد.

له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا تاوتوێكرا.

په‌یوه‌ند به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ وه‌كو كورد پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد له‌ بڕیاره‌ سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ بێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و  په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند، كار بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌وه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ك به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی سه‌قمگیری له‌عێراقدا ده‌بینن.

له‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سفكرد و باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌وان په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.

 





ئەم هەواڵە 3220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad