English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین چالاکى لە مۆزەخانەى پەروەردەیی هەولێر بەڕێوە چوون
2018-10-24 [02:57 AM]

ZNA? هه‌ولێر


لە مۆزەخانە و ئه‌رشيفى پەروەردەیی هەولێر کە سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، بە ئامادەبوونى دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە و چەندین بەپرسى حکومى و دەیان کەسایەتى کورد، چەندین چالاکى فەرهەنگى بەڕێوە چوون.

سەرەتاى مەراسیمى چالاکییەکان، ئیسماعیل بەرزنجى بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و پاشان وەزیرى پەروەردە بە کورتەى قسەى لەسەر کەسایەتى هەریەک لە عەزیز محەمەد و پڕۆفیسۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر عەبدولڕەزاق دەباغ کرد کە جێگەى شانازى نەوە یەک لە دواى یەکەکانى کوردن کە دەستیان هەبووە لە پێگەیاندنى سەدان کەسایەتى و سەرکردەى کورد.

 پاش قسەکردنى چەند کەسایەتییەکى دیکەى فەرهەنگى، شریتى هەر یەک لە جامخانەى یادگارییەكانی هەر دوو قوتابی دێرینی "ئەربیل ئولا"، سەرکردەى کورد عەزیز محەمەد و دکتۆر عەبدولڕەزاق دەباغ بڕدرا کە بەشێک لە یادگار و کەلووپەل و وێنەکانی ژیانیان دانرابوو بۆ نماش. پاشان پەردە لەسەر پەیکەرى پڕۆفیسۆر مارف خەزنەدار هەڵدرایەوە کە لەسەر ئەرکى وەزارەتى پەروەردە و بە پەنجە ڕەنگینەکانى هونەرمەند "شوان عەبدولڕەحمان" دروست کرابوو. دواتر هەردوو کتێبی "چەپکێک لە مامۆستایانى بەئەزموون ـ بەرگى یەکەم" و کتێبی "كۆنگره‌ ناوخۆييه‌كانى مامۆستايانى كورد له‌ شه‌قڵاوه/ ١٩٥٩ و ١٩٦٠" بڵاو کرانەوە کە یەکەمیان بە هاوکارى مۆزەخانەى پەروەردەیی و بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە و دوومیشیان لە لایەن ئەنیستیتیوتى کەلەپوورى خۆشناوەتى لە شەقڵاوە ئامادە کرابوون. هەر لەو مەراسیمەدا میدالیاى ڕێزلێنان بەخشرایە سێزدە کەسایەتى کە لە کۆنگرەى یەکەم و دووەمى مامۆستایان لە شەقڵاوە بەشداریی کارایان هەبووە.





ئەم هەواڵە 2434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad