English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراكسیۆنی پارتی: پارتى مافی خۆیه‌تی چوار پۆستى وه‌زارى وه‌رگرێت و یه‌كێكیان سیادی بێت
2018-10-24 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى رایگه‌ياند، هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه‌، پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ك ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن مافى خۆيه‌تى چوار پۆستى وه‌زارى به‌ركه‌وێت، كه‌ يه‌كێكيان سيادى بێت.

 

ڤيان سه‌برى ئاشكرايكرد، له‌ به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا پرسی كورد وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كراوه، بۆیه‌ هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه‌.

 

گوتيشى: ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك فراكسيۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باسمان له‌و حاڵه‌ته‌ كرد و سێ لاپه‌ڕه‌ داواكارييمان خسته‌ڕوو.

 

سه‌باره‌ت به‌ داواكارييه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه‌ ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ين بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده‌ له‌ سه‌دا، پاره‌ى ده‌غڵودانى جوتياران كه‌ له‌ 2015ه‌وه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، ياساى نه‌وت و غاز، موچه‌ و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌تى ئيتيحادى له‌ گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.

 

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانى نهێنى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى راشيگه‌ياند، ئێمه‌ و زۆرينه‌ى كوتله‌ په‌رله‌مانييه‌كان ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له‌ واده‌ى ده‌ستوورى خۆيدا پێكبێت، بۆيه‌ پێويسته‌ ده‌نگدان ئاشكرا بێت و له‌ ده‌ستووريشدا نه‌هاتووه‌، ده‌نگدان نهێنى بێت.

 

باسى له‌وه‌شكرد، پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ك ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن مافى خۆيه‌تى 4 پۆستى وه‌زارى به‌ركه‌وێت، كه‌ يه‌كێكيان سيادى بێت.

 

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، له‌ دانيشتنى كاتژمێر 08:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و ده‌نگدان به‌ حكومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.

K24





ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad