ZNA - هەولێر
رۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی کە سێ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن بەرەی نوسرەوەو لە سووریا رفێندرابوو، ئازاد کرا.
لە پرێس کۆنفرانسێکدا سکرتێری حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند جومپێی یاسوودا ئازاد کراوە و ئێستا لە تورکیایە و لەلایەن دیپلۆماتەکانی ژاپونەوە پێشوازی لێ کراوە.
بە پێی راپۆرتەکان لەم ماوەی دواییدا یاسوودا کەتبووە دەست فەرماندەیەکی سەر بە پارتی ئیسلامی تورکستان کە زۆربەیان جیهادییە چینییەکانی ناو سووریان.
دایک و باوکی رۆژنامەنووسەکە ئەمڕۆ بە پەرۆشییەوە چاوەڕیی ئەوە بوون هەواڵی ئازادکردنی کوڕەکەیان ببیستن و لەم ماوەیەدا خۆیان بە درووستکردنی یاریی کاغەزی سەرقاڵ کردووە.
ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە |