English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ر له‌ كلاسیكۆ گاریس به‌یلیش كه‌وته‌ ته‌له‌وه‌..
2018-10-25 [08:14 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە پێش یاریی کلاسیکۆ، ھەواڵێکی ناخۆش بە گاریس بەیلی یاریزانی ڕیال مەدرید گەیشت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە بەیل بە خۆدزینەوە لە باج تاوانبار کراوە، بەگوێرەی ھەواڵەکە بەیل دەبێت بری ٣٣٧ ھەزار یۆرۆ باج بدات بۆ ئەوەی خۆی لە کێشەی یاسایی ڕزگار بکات، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە ساڵی ٢٠١٣ لە داھاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بە یارمەتی کۆمپانیایەکی ئینگلیزی فێڵی لە دەستەڵاتدارانی باجی ئیسپانی کردوە.

گاریس بەیلی وێڵزی بەمشێوەیە ھاتە ریزی چەند یاریزانێکی دیکەی ڕیال مەدرید، کە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجیان ئاراستەکرابوو، لەوانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە دەگوترێت ھەر بەم ھۆیەوە یانەکەی جێھێشت، ھەروەھا لوکا مۆدریچ و مارسێلۆ و کەریم بنزیما، کە ئەوانیش بەمدواییە کێشەکانیان لەگەڵ دامەزراوەی باج چارە کردووە و پارەیان داوە.





ئەم هەواڵە 2119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad