English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی  ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت
2018-10-25 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی مامەڵەكردن و بەكارهێنانی ئاوی خواردنەوەی (لە دەبەنراو) هۆشداری دەداتە خاوەنی كارگە و ماركێتەكان و هاوڵاتیان.

لە بارەی ئەو زیانە تەندروستییانەی بەهۆی ئاوی خواردنەوەی (لەدەبەنراو) لە كاتی مامەڵەی نەشیاودا بەر هاوڵاتیان دەكەوێت، گۆران قادر- سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا چاوكراوەتر بن بەوەی هەر ماركێتێك ئەو ئاوەی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن و تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.

هاوكات هۆشداریشی دا بە خاوەنی دووكان و ماركێتەكان كە هەر كەسێك ئاوی لە دەبەنراوی خواردنەوە لەژێر تیشكی خۆردا دابنێت سزا دەدرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.

لەبارەی كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئاوی ناو دەبەیشەوە، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند دەبێت بە وریاییەوە ئەو ئاوە بگوێزنەوە لە كارگەكانەوە بۆ بازاڕ و ماركێتەكان بە جۆرێك لە ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بێت و بەتەواوی ئاوەكە داپۆشرا بێت، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیكاراندا دەگیرێتە بەر.

سەبارەت بەو هۆشداریدانە توندەی لیژنەكانی قائیمقامیەت، گۆران قادر ئاشكرایكرد ئەو ئاوی خواردنەوانەی لەدەبەدان، ئەگەر بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمیش تیشكی هەتاویان بەربكەوێت پێكهاتەكەیان دەگۆڕدرێت و شیاوی خواردنەوە نین و زیانی زۆری تەندروستییان هەیە





ئەم هەواڵە 2173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad