English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بە زووترین کات حكومه‌تی عێراق یەکلابکرێنەوە
2018-10-25 [12:55 PM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە پەسەندکردنی کارنامەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی دەکات و داواش دەکات بە زووترین کات هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران یەکلابکرێنەوە و نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە نەبوونی نوێنەرایەتی ئافرەتان لەناو لیستی وەزیراندا.

کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە دووپاتکردنەوەی کارنامەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و هەوڵ ده‌كات. دەستخۆشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش کرد بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پەسەندکردنی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی وەزیران، لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانیی قوڵی خۆی دەربڕی لەبارەی نەبوونی ئافرەت لە ناو لیستی ئەو وەزیرانەی کە تاکو ئێستا ڕاگەیەنراون.

کوبیش وتی: "دەستخۆشی لە دروستکرنی بەشێکی کابینەی نوێی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی دەکەم و پیرۆزباییش لە گەلی عیراق دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە لە وەرچەرخانی دیموکراسییاندا. هیواخوازم کە ئەم پرۆسەیە بە زووترین کات تەواو بکرێت. هەروەها ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆم بۆ بەرێز حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، و حکومەتەکەی کە لەژێر فەرمانڕەوایی ئەودا داعش تێکشکێندرا و یەکڕیزی عیراق دووبارە بەدەست هاتەوە و عیراقیش دووبارە پێگەی خۆی لە هەرێمەکە و جیهانی عەرەبیدا بووژاندەوە لە رێگەی فراوانکردنی هەماهەنگی لەگەڵ هاوسێکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."

کوبیش وتی: "دووبارەی دەکەمەوە کە پێویستە حکومەتی نوێ ئەوپەڕی توانا بخاتەگەڕ بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری و پێشبینییەکانی گەلی عیراق لەڕێگەی پتەوکردنی ئاسایش و یاسا و سەقامگیری و گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی و بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکە بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان کە ڕێژەیان لە زیادبوونە و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ناوەخۆییەکان و پرۆسەی بنیادنانەوە. ئەم جۆرە حکومەتە، بە ڕێزگرتن لە دەستوور کە زامنی ماف و یەکسانییە بۆ هەموو هاولاتییانی عیراق، دەتوانێت داهاتوویەکی سەقامگیر و پڕشەنگدار بەرهەم بهێنێت لە عیراقێکی یەکگرتوو و فیدڕال و دیموکرات و خاوەن سەروەریدا. لەم ڕوانگەیەوە، من دڵخۆشم بە پەسەندکردنی بەرنامەی کاری حکومەتی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە."

کوبیش لە درێژەی لیدوانەکەیدا وتی:" بەڵام من دڵگرانم دەربارەی نەبوونی ئافرەت تا ئێستا لە کابینەی نوێدا. چەندان ئافرەتی ئاست بەرز و خاوەن ئەزمون و بڕوانامەی بەرز هەن کە لە بواری سیاسی و پێگەی پرۆفیشناڵ و کۆمەڵگەی مەدەنی لە عیراق چاڵاکن و دەتوانن ببنە کاندیدی بەهێز بۆ چەندان پۆستی وەزاری. پشتگوێخستنی تواناکانی ئافرەتان لەدەستدانی هەلی گرنگە بۆ عیراق."





ئەم هەواڵە 1933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad