English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئێران سەرچاوەی لە جیھان یەكەمی تیرۆرە
2018-10-25 [01:18 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە ئێران چیتر وەك رابروو نیە و لە ماوەی سەرۆكایەتیی ئەودا گۆرانكاری بەسەردا ھێنراوە.

دۆناڵد ترامپ لە وتوێژێكیدا بۆ رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریكی، جارێكی دیكە ھێرشی كردە سەر "ھەڵسوكەوتە تێكدەرانەكانی ئێران" لە ناوچەكە و رایگەیاند لەوەتەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی ئەو، ئێران گۆڕاوە و ئێستا وەك رابردوو دەسەڵاتی بەسەر سووریا و یەمەندا نیە و ناتوانێت كردەوەكانی بە ئاسانی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست جێبەجێ بكات.

ترامپ رایگەیاندووە كە ئەو كۆتایی بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران ھێنا، ئابووریەكەیان تێكچووە و دراوەکەیان لە بەرانبەر نێودەولەتیەكان بەھای خۆی لەدەستداوە و ھەموو ھەفتەیەك جیھان بینەری نارەزایەتی گەلی ئێران لەسەر شەقامەكان دژ بە دەسەڵاتی تارانە.

بە گوتەی ترامپ ئێستا ئێران ھێزەكانی خۆی لەو ناوچانە دەكشێنێتەوە كە یەكساڵ لەمەوبەر ھەرگیز وای بیر نەدەكردەوە.

لە كۆتاییشدا ترامپ دووپاتی كردۆتەوە كە ئێران سپۆنسەری یەكەمی تیرۆرە لە جیھاندا.

 

 

 





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad