English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریكا بۆ گۆرینی تێروانینی جیھان دژ بە ئێران هەوڵدەدات
2018-10-25 [02:04 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوە بە گەمارۆخستنە سەر دوو ھاووڵاتی ئێرانی بە تاوانی ھەبوونی پەیوەندی بە سوپای پاسداران و گروپی تاڵیبانی ئەفغانستان، ئەو ھەنگاوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بە بیانوو بۆ گۆڕینی ئاراستەی تێروانینی جیھان دژ بە ئێران ناوبردووە.

محەمەد جەواد زەریف لە تویتێكدا نووسیویەتی كە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بۆ گۆرینی ئاراستەی تێروانینی خەڵك لە بەرژەوەندی سعوودیا ئەو ھەنگاوەی دژ بە ئێران ھاویشتووە.

زەریف رەتی كردۆتەوە كە پشتیوانیی تالیبانیان كردبێ و دەڵێ ئەمریكا پشتیوانی لەو گروپە و ھاوشێوەکانی لە ناوچەكەدا دەكات.

دوێنێ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دوو ھاووڵاتیی ئێرانی و شەش ئەفغانیی بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی بە سوپای پاسداران و تالیبان سزادا و دەستی بەسەر دارایەكانیانداگرت.

 





ئەم هەواڵە 6166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad