English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە پەسەندکردنی سەرۆک وەزیرانی تازەو پێکھێنانی بەشێکی حکومەت دەکات
2018-10-25 [02:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا پیرۆزبایی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی به‌ سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌كات و رایگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی لە نزیکەوە کارکردنە لە گەڵ حکومەتی نوێدا بۆ بەھێزکردنی توانای حکومەتی عێراقی و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو ووڵات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بەبۆنەی بوونی بەسەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە دکتۆر عادل عەبدولمەھدی دەکات. بەھەمان شێوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین.

بەردەوام دەبین لە ھاندانی تەواوکردنی پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنێکی بەھێز و سەربەخۆو کاریگەر بۆ عێراقیەکان بێتە کایەوەو بەتەواوی بتوانێت ئەوخزمەتگوزاریانە پێشکەش بکات کە شایەنی عێراقیەکانە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی لە نزیکەوە کارکردنە لە گەڵ حکومەتی نوێدا بۆ بەھێزکردنی توانای حکومەتی عێراقی و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو ووڵات.

 

 





ئەم هەواڵە 1792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad