English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موئه‌یه‌د ته‌یب: ئێمه‌ نابێت به‌ هاتنی عادل عبدولمەهدی هیوای مه‌زن بنیات بنێین
2018-10-25 [03:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پەرلەمانتارێکی پێشۆی عێراق رایگەیان: عێراق تاکۆ ئێستا نەبووتە وولاتی یاسا، بۆیە رێکەوتنی سیاسی باڵا دەسترن لە یاسا لە ولاتێکی ئاوادا پێکھاتەکی وەک کورد مافەکانی وابەستەی ھێز و پێگەی خۆمانە ئەمە چەند خاڵێکن لەوانیش ھێزی بەرگری کرد لە خۆمان کە خالێکی گرنگە وە ھێزی پەیوەندیە دبلوماسیەکان لە گەل جیھانی دەرەوەدا وەخالێکی تری گرن ئەوەیە کە دەبوایە کورد یەک ھەلوێست بانە لە بەغدا لەو کاتەدا ھەر ناکوکیک لە نێوان کوردستان و بەغدادا ھەبوایە دەبویە ناکوکیە لە نێوان کوردستان و بەغدا ئێستا ھێزە کوردییەکان یەک ھەلوێست نیبن ئەو کاتە ئەوان دەتوانن بلێن ئەو ناکوکیان نەک لەگەل کوردستانن وەک ئەوەی مالکی دەی گووت بەلکو لە گەل سەرکردایەتی یە پارتین ئەگە کورد یەک ھەلوێست بێت ئەوکات ئەوان نەیان دەتوانی ئەوە بلێن، بەدەستھێنانی مافەکانی کورد لە بەغدا گرێدراوی ئەوە ھێزەی کوردە لە بەغدا نەک گرێدراوی ئەوەیە کە کێ سەرۆکوەزیرانە.

موئەیەد تەیب ئەندامی پێشۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کورد لەگەل عادل عبدولمەھدی یەکەم تاقی کردنەوەیە چونکە ئەو یەکەمجارە دێتە دەسھەلاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەرچەندە پێشتر چەند پۆستێکی ھەبووە، بۆ ئەمەش دەبێت چاوەرێ بکەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەسە چەندە ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کورد و بەغدای ھەیە و جارەکی دیکە ئەو ناکوکیانە نەگەنە ئەو ئاستەی کە شەر بەرپابێت لە نێوان کوردستان عێراق، ئێمە لێردا چاوەرێی ئەوە دەکەین کە بودجەی وەکو کارتێکی فشار دژی ئێمە بە کار نەھێنن چەندین کاری تر کە لە سەر دەستی سەرۆک وەزیرانی دیکەی عێراق بینیمانن. لەداوی رژێم سەدامی خرابترین حکومەت حکومەتی حەیدر عەبادی بوویە و ناکوکیەکانیشمان ئەوەندە قول و ئالوز نەبینە ئێمە ھیواخوازین لاپەرەیەکی تر ھەلدەینەوە لە نێوانماندا.

موئەیەد تەیب: ئێمە نابێت بە ھاتنی عادل عبدولمەھدی ھیوای مەزن بنیات بنێین سەرۆک وەزیرانی گورایە چونکە دواجار ئەوە بۆ ئەو گرنگترە ھیزەکانی شیعە رازی بکات نەک کورد، چونکە ھەموو کابینەکانی تر ئەویان دەگووت ئێمە پابەندین بە دەستوور بەلام ئەمامان نەدیت چونکە ئەگەر پابەندبی بە دەستوور دەبێت لە ئەلف تاکو یا پابەندبی، ناوھێنانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و کوردستان ئەوە رستەیەکە گشتیە گرنگ گووتی ئەو رستەیە نیە بەلکو گرنگە ئەوەیە چارەسەر بکە، لێردەدا ھەموو شتێک دەسھەلات لە دەستی سەرۆک وەزیران نیە خۆ ئەگە بیەوێت چارەسەر بکات ئایا دەتوانێت بکات ھەندێک کێشە تەنانەت ولاتانی دەوروبەر  تێکەل دەبن بۆ چارەسەریان ئاسان نیە.

ھەروەھا ئەو ئەندامەی خولی پێشۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەو دەسەلاتەی ئێران لە سەر بەغدا ھەیەتی زۆر زۆرە، بەلام عادل عبدولمەھدی دەلێت کاریگەری دەستی دەرکی لە سەر بڕیاری عێراقی کەم دەکەم یان نایەلم، ئێمەش ئومێدەوارین کە عادل عبدولمھدی بتوانێت لە پرسەدا سەرکەوتووبێت، بۆیە ئەگە کێشە لە نێوان عێراقیەکاندا بێت ھەلی چارەسەرکردنی زیاتر دەبێت ، بۆ ئێمە چاوەرێی کات دەکەین بزانین ئەو حکومەتە چۆن دەبێت، ئەوە لێرە بۆ ئێمە گرنگ بووحەیدەر عەبادە جارێکی تر نەبوویەوە بە سەرۆک وزیرانی عێراق ئەگەر ئەوە دووبارە ببوایەوە عەبادە بەردەوام دەبوو لە سەر ئەو ریکارە نادەستوریانەی کە ئەنجامی دان.


دڵشاد ھەرکی  





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad