English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پارتی بەشداری کۆنفرانسی ICAPP لە رووسیا کرد
2018-10-25 [10:21 AM]

ZNA - رووسیا


ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ۲٥ـی ۱۰ـی ۲۰۱٨ یەکەم ڕۆژی کۆنفراسی پارتەسیاسیەکانی کیشوەری ئاسیا  لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەستی بە کارەکانی کرد.

 

نەوزاد عەزیز ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە دەیەمین کۆنفراسە ICAPP،  کە ڕووسیا میوانداری کۆنفراسەکەی  کردووە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردوستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ووشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکەبوو لەمینانەی بەڕێوەچوونی دا ووشیار سیوەیلی ووتەیەکی  پێشکەش کرد، تیایدا باسی لە کاریگەری ئەم کۆنفراسە کرد و سوپاسی ووڵاتی رووسیای کرد کە میواندری کۆنفراسەکەی کردووە،لە دڕێژەی ووتەکەی دا  باس لەشەری داعش و بەرگری  پێشمەرگە و ئەنجامدانی  ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستانی کرد، هەروها باسی لە رۆلی پارتی دیموکراتی کوردستان  کرد لە بەرامبەر ئەو  بەرگرییەی لە گەلی کوردستان و عێراق  بۆ رووبەرووبوونەوەی  تیرۆر

 

نەوزاد عەزیز گووتی: ئەوەی شایانەی باس بێت لەپەراوێزی کۆنفراسەکەدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی بە چەندین پارتی سیاسی و دبلۆماتانی ووڵاتانی کیشوەری ئاسیا کەوتووە.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: بریارە سبەی دیمتری سەرۆک وەزیرانی رووسیا بەشداری ڕۆژی  دووەمی کونفراس بکات.

 

دڵشاد هەرکی





ئەم هەواڵە 4375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad