English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ ده‌دات
2018-10-27 [06:24 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت،  ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران وهاولاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌ یه‌كێك له‌تاوه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی  كاره‌با له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - مه‌خمور نزیك گوندی مناره‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌  كه‌به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌سایده‌كانی ڕێگایه‌كه‌ گیراوه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كاتی دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه‌ كراوه‌ته‌ دووساید به‌فسفۆر ئاراسته‌كان دیاری كراوه‌ و كارمه‌ندی هاتووچۆشی لێ دانراوه‌.

له‌كۆتادا هاتوچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ئاگاداری هاوڵاتیان وشۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌گه‌نه‌ ئه‌م شوێنه‌ خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ، به‌پێی ئاراسته‌ی فسفۆره‌كان برۆن كه‌له‌رێگایه‌كه‌ دانراوه‌،  بۆئه‌وه‌ی توشی ئه‌وه‌ نه‌بن بگه‌نه‌ سه‌ر تاوه‌ره‌كه‌وتوه‌كه‌  كێبله‌كانی كاره‌بایان تێدایه‌ ومه‌ترسیدارن.





ئەم هەواڵە 4576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad