English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ سزاكانی سه‌ر حزبێکی ئیسلامی قورستر كرد
2018-10-27 [07:11 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌ یاسای قورستر كردنی سزا داراییه‌كانی له‌ دژی حزبوڵڵای لوبنان و پشتیوانانی ئه‌م گروپه‌ی واژۆ كردووه‌.

رۆژی هەینی 26/10/2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرۆژەبڕیاری سزادانی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی واژۆ کرد، کە بەشێکن لە سەرچاوە داراییەکانی حزبوڵڵا و چەکیشی بۆ دابین دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ رێوڕه‌سمی 35مین ساڵیادی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌ركانی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌یروت روویدابوو، له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆشكی سپیی پێشكه‌شی كرد وێڕای ئاماژه‌ به‌ حزبوڵڵای لوبنان وتی: جیا له‌ تیرۆریستانی داعش، هیچ گروپێكی تیرۆریستیی دیكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی حزبوڵڵای لوبنان خوێنی ئه‌مریكییه‌كانی نه‌ڕشتووه‌.

ترامپ وێڕای رێزلێنان له‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌ی 23ـی ئۆكتۆبه‌ری 1983 له‌ به‌یروت گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا تۆڕه‌ دارایی و لۆجستییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان ده‌كات به‌ ئامانج كه‌ له‌ رابردوودا به‌ربڵاوتر و به‌هێزتر بوون.

کۆشکی سپی. (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاندووە، ئەو کەس و لایەنە بیانییانە، کە ناویان لە لیستەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ئەنجامدانی تاوانی رێکخراوەوە هەیە و پەیوەندییان بە حزبوڵڵا هەیە، چیتر ناتوانن ئەو میلیشیایە پارەدار بکەن.

ترامپ له‌ وتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌ رۆڵی ئێران وه‌ك پشتیوانی سه‌ره‌كیی حزبوڵڵای لوبنان  و وتیی: كاتێك كه‌ تازه‌ ببووم به‌ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ هه‌وڵدابوو په‌ره‌ بدات به‌ پێگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام له‌ ئێستادا په‌له‌قاژه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی گیانی خۆی رزگار بكات.





ئەم هەواڵە 4126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad