English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەیمس ماتيس:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باش دەزانێت ئێران چى دەکات لە ناوچەکە
2018-10-27 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


جەیمس ماتيس، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەر، لە "کۆنگرەی ئەمنی" کە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت، جەختی کردەوە كه‌ واشنتن کاردەکات لەسەر راگرتنى دەستێوەردانەکانی ئێران لەناوچەکە و گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باش دەزانێت ئێران چى دەکات لە ناوچەکە.

هەروەها وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی زیاد کرد، "ئەمریکا هەندێ چەکی ئێرانی ده‌ست كه‌وتووه‌ کە ئێران بەکارى هێناوە بۆ تێکدانی ئاسايش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

گوتيشى، "ئەوەی ئەمڕۆ ئێران ئەنجامی دەدات جێگه‌ى  قبووڵكردن نييه لاى واشنتن‌، ماتێس جەختيشی کردەوە، "گەلی ئێران گەلێکی ئاشتیخوازە و به‌پێچەوانەی حکوومەتەکەیەتی. گەلی ئێران لە سیاسەتی وڵاتەکەی رازی نیيه‌.





ئەم هەواڵە 6337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad