English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەرەکانی هەلگەرانەوە قاسم سولێمانی فشار لەسەر هیزە عێراقیەکان دەکات
2018-10-27 [12:27 PM]

نوسینی : كارزان شاكری


فەرماندەی سوپای قودس و حەره‌سی سەوره‌ی ئیرانی قاسم سولێمانی رووبەرووی هەلگەرانەوەیەکی سیاسی بوویتەوە لە عێراق کە پێشتر چاوەرێ نەدەکرد بەپی خوینەوەو ئاگایی چاودێرانی سیاسی سەبارەت بە پشگیری بۆ کابینەی تازەی حکومەتی عێراق بە تەکلیف کردنی عادل عبدالمهدی کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ قسەی خوی کردوو خوینەوەی خۆی بۆئەم کابینیە لەنێو ئەو هێزانەی عێراقدا کردووە بۆ داهاتوو بۆیە بە خێرایی زانیاریە هەوالی و سیاسیانە قاسم سولێمانی سەره‌دانی نوری مالیکی قه‌یس خه‌زعه‌لی و هادی عامری و حەلبوسی و فالح فه‌یاز و سەرکردەی میحوەری سونی خه‌میس خەنجەر و جمال کربولی و باڤیل تالەبانی و بەرهەم سالحی کردووە نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەم کابینە تازه‌یە دەربریوە فشاری خۆی بەهێزەوە دەربریوە بۆ قبول کردنی ئەم دابەش بوونە سیاسیەی کە عادل عبدالمهدی دەریبڕیوە کە پیشنیاری کردووە کەسانی سەربەخۆ و بێ لایه‌ن و تەنوکرات بەشداری لەو کابینە بکەن بۆ پوستە هەستیارەکان قاسم سولێمانی کار بۆ رۆیشتنی ئەم دابەش بوونە دەکات لە رێگای پەرلەمانەوە تیپەر ببێت و پۆستی سەرۆک کۆمار تا ئەجیندای سیاسی ئێران هێچ بەر بەستێکی لە چوار ساڵی داهاتوو نه‌هێتە پێش ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت تەمەنی سیاسەتی خۆی لەعێراق لەرێگای پەرلەمان و حکومەت دابکات بۆ چوارساڵی داهاتوو پشتگیری عادل عبدالمهدی بکات بەم شێوەیە بە ئارامی بۆ ئەوەی ژینگەی سیاسی عێراق لەژێر کۆنترولی خۆیدا بێت دژی ئەمریکا ستراتیژیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق ئەوەیە نایانەوێت حکومەتی تازەی عێراقی ببێتە ئامانجی سیاسەتی ئەمریکا تا رووبەرووی سزای ئەمریکا ببنەوە لەمانگی ۱۱وە دەیانەوێت حکومەتی مهدی تا دوو ساڵی تر خوراگر بێت بەپێ ستراتیژیەتی سیاسەتی ئێران دژ بە ئەمریکا بەو ئامانجەی عێراقیەکان و هێزە سیاسیەکان لە کەشێکی ئارامی سیاسی دابن ئەم دوو ساڵە توشی هیچ لەرزینکێ سیاسی نەبێت عێراق هاوشێوەی رووداوەکانی بەسرە بۆیە ناوەندە سیاسیە عێراقیەکان ئاماژەی ترس و دلەراوکێان هەیە لە بوونی ٤٦ گروپی چەکداری لە عێراق کە سەر بە ئێرانن لە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق کە تاران بەرێوەیان دەبات و٥٠ هێزی سیاسی هەیە سەر بەتارانن لە عێراق ئەمەش بوونی نفوسی ئێرانی دەردەخات لە تەواوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمەش هەمووی پاراستنی قونسولیەی ئێران لە بەسرە ئەمجارە پارێزراو بێت ئێران دەیەوەێت سیاغەی سیاسەتی عێراق بەپێ ستراتیژیەتی خۆی بکاتەوە لە دەستی کۆنترۆلی ئەمریکا دوری خاتەوە ئەمەش بەروونی لەلایەن قاسم سولێمانی بە عادل عبدالمهدی و هێزە عێراقیەکان گوتراوە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە ناوەندە سیاسیەکانی عێراق عادل عبدالمهدی رووبەرووی بەریەکەوتنێکی تووندی سیاسی دەبێتەوە بەرامبەر ئەم بەرژەوندیە قولە سیاسیانەی لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوخۆیی و نێودەولەتی لە عێراق دا هەن بەشێوەیەکی سەرەکی ئەو بەرژەوەندیە سیاسیە شیعیانەی کە هەن لە عێراق وە بەرژەوندی سونی و کوردی ، ئەو هێزە ناکۆکە عێراقیانە جیاوازتر لەگەل ستراتیژیەتی ئێران یەکدەگرنەوە ئەوەش بەرێکەوتنی سیاسی دژ بەستراتیژیەتی ئێران دروست دەکەن لە پروسەی سیاسی عێراقدا لە داهاتوو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە بەردەم دابەش بوونی ئیستحقاقی حقیبە وەزاریەکان دژ بەستراتیژیەتی ئێرانن لە عێراق بۆیە ئێران دەیەوێت عادل عبدالمهدی بەرگێکی داپۆشراوی سیاسی نهێنی ئێران بێت لە عێراق بۆ پاراستنی ستراتیژیەتی سیاسی خۆی بە ئەمریکا تا دووساڵی تر ، ئێران دەیەوێت وا ته‌شکیلی حکومەتی پێشان بدا لە چوارچێوەی ئازادی ئیختیاری مهدی تا لە ئامانجی سیاسی داهاتووی سەرکەوتووبێت دژ بە کوتلەی گەورە ئەمەش ستراتیژیەتی ئێرانە بۆ سەرکەوتنی بەکەمترین زیانی سیاسی لەعێراق بەپێ بەرنامەی ستراتیژیەتی خۆی بەلام ئاماژەکان ئەوە دەگەێنن مهدی ئاراستەی خۆی بەرامبەر ئەمریکا ناگۆرێت هەرچەنده‌ غروریەتی عەبادی لەقوناغی رابردوو بوونی هەبوو کە خۆی وا دەبینی زۆر لەئەمریکا نزیکە لەرووی تێگەیشتن و بەرنامەی سیاسی ئەمریکا گەرچی فشاری ئێران لەوە زۆرتر بوو کە دەبێنرا بەسەر حکومەتی پێشووی عەبادی ، بەلام ئێستا شەقامی عێراقی گۆرانکاری شکلی و جوری دەوێت لە حکومەتی تازەدا نایەوێت بگەرێتەوە بۆ ئەو ویرانکاریەی حکومەتی پێشوو دروستی کرد لەعێراق شەقامی عێراق دەیەوێت عێراقیانە بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراقی بکات بژارە لە سیاسەتی پێشوو حکومەت دەیەوێت ئارامی سیاسی لەعێراقدا جێگیر بێت بۆیە هەندێک ناوەندی سیاسی ئاماژەی ئەوە دەکەن  شەقامی عێراقی دەیەوێت پرۆسەی سیاسی عێراق لەژێر کۆنترولی حەرەسی ئێران دەرچێت مه‌رجه‌عیەتێکی سیاسی عێراقی دروستبێت ئەمەش عێراق دەخاتە بەردەم گەورەتین بەریەکەوتنی سیاسی لەگەڵ ئێراندا لەعێراق.





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad