English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌لجبه‌یر: تۆمەتبارانی كوشتنی خاشقچی له‌ سعوودیه‌ دادگایی ده‌كرێن
2018-10-27 [02:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ عادل ئه‌لجوبه‌یر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ گلاون له‌ وڵاته‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێن.

جوبه‌یر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كوشتنی خاشقچی بووه‌ته‌ هیستریا و به‌ به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. گوتی: "سعوودیه‌ جێبه‌جێكاری یاسایه‌. له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كان كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".

له‌باره‌ی داواكاری توركیاش بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و ١٨ كه‌سه‌ی ده‌گوترێت له‌ كوشتنی خاشقچیه‌وه‌ گلاون گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌ دۆسیه‌ی خاشقچیه‌وه‌ گلاون له‌ سعوودیه‌ دادگایی ده‌كرێن".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ عادل ئه‌لجوبه‌یر له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سعوودیه‌شه‌وه‌ گوتی: "توركیا وڵاتێكی دۆسته‌ و په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌".

 

aa





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad