English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی گڕی گرت و بریندار هه‌یه‌
2018-10-27 [02:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كۆگاى سووته‌مه‌نى تانجه‌ڕۆى شارى سلێمانى ئاگرى گرت و تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ سه‌رقاڵى دامركاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن، شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌ به‌ برينداربوونى دوو هاووڵاتى ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه‌ له‌ كاتى خاڵيكردنه‌وه‌ى تانكه‌رێكى سووته‌مه‌نى كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ئاگر له‌ كۆگاكه‌ به‌ربووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زيانه‌ گيانييه‌كان تا ئێستا زانيارى ورد له‌به‌رده‌ستدا نيين و شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌ به‌ برينداربوونى دوو هاووڵاتى ده‌كه‌ن.

كۆگاكه‌ له‌ لايه‌ن كه‌رتى تايبه‌ته‌وه‌ خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت و موڵكى حكومه‌ت نييه‌.

له‌ ئێستادا تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ خه‌ريكى ساردكردنه‌وه‌ى ئه‌و تانكيانه‌ن كه‌ نزيكن له‌ ئاگره‌كه‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنى ئاگره‌كه‌ و سووتانى سه‌رجه‌م تانكييه‌كانى سووته‌مه‌نى له‌و كۆگايه‌دا.

 

k24





ئەم هەواڵە 4255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad