English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... لووتكه‌ی چوار قۆڵی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2018-10-27 [03:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ شەممە سەرۆکانی تورکیا، رووسیا، فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لە شاری ئیستانبوڵ لەبارەی کێشە سیاسییەکانی سووریا کۆدەبنەوە.

سەبارەت بە لووتکەی چوارقۆڵی لە ئیستانبوڵ لەبارەی سووریا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان رایگەیاند، "چاوی هەموو جیهان لە ئێستادا لەسەر ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمەیە لەسەروو هەمووشیانەوە چاوی خوشک و برا سوورییەکانمان. باوەڕم وایە کە بە هەنگاونان لە تێگەیشتنێکی سەرڕاستانە و بنیاتنەرانەوە، ئەم چاوەڕوانییانەیان بەفیڕۆ نادەین". 

وتیشی، لە راوێژەکانمان لەگەڵ بەڕێز پوتین، سووریا یەکێکە لە بابەتە هەرە لە پێشینەکان. هەمیشە گرنگییمان داوە بەوەی کە لەگەڵ هەریەک لە بەڕێز ماکرۆن و بەڕێز مێرکڵ لە پەیوەندیی نزیکدا بین و زانیارییان سەبارەت بە قۆناغەکە بدەینێ".

ئەم کۆبوونەوە لوتکەیە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2011ەوە جەنگی ناوخۆی سووریا بەردەوامە و بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس24، تاکو ئێستا 360 هەزار کەس بەهۆیەوە کوژراون.

رووسیا پشتگیری لە ئەسەد دەکات و تورکیاش لە چەکدارە یاخییەکان، ئەمەش پرسێکی دیدارەکە دەبێت، باسێکی دیکەش رۆڵی ئێران لە سووریا دەبێت. یەکێتی ئەوروپاش بە سەرۆکایەتی فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆچوونی خۆیان دەخەنە روو.

هەروەها نووسینەوەی دەستووری سووریا و دروستکردنی کۆمسیۆنێک لەو بارەیەوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گرنگانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 6028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad