English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەنی یانەی لیستەرسیتی به‌ هۆكارێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا
2018-10-28 [05:05 AM]

ZNA- ھەولێر


شەوی ڕابردوو لەدوای تەواوبوونی یاری یانەکەی، خاوەنی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.

لە دوای یاری لیستەر سیتی و  وێستھام، ھەلیکۆپتەری ڤیچای سریڤاد ھاناپرابای خاوەنی یانەی لیستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای کینگ پاوەر کەوتە خوارەوە و خاوەنی یانەی لیستەرسیتی تێدا گیانی لە دەستداوە.

دوای ٢ خولەک لە بەرزبوونەوە و بەھۆکارێکی نەزاندراو فرۆکەکە کەوتنەخوارەوە و بووە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی زۆر.

یانەی لیستەر سیتیش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، کە ئەوان ھەموو ھاوکارییەکی پۆلیس دەکەن بۆ چارەسەرکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە و چاوەرێی ئەنجامەکان دەکەن.

ئەو ملیاردێرەی کە خەڵکی تایلاندە، تەمەنی ٦٠ ساڵانە و لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە بووەتە خاوەنی یانەی لیستەر سیتی، لە ساڵی ٢٠١٥ـدا خەونەکەی ھاتەدی و بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. 


 





ئەم هەواڵە 2305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad