English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوکردنی پوک ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار
2018-10-28 [10:12 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستیی زانکۆیەکی ئیتاڵیا، گرنگینەدان بە پاککردنەوەی دەم و ددان یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەو کەسانەی کەمتر هەوکردنی پوک و خراپبوونی ددانیان هەیە بەرزە پەستانی خوێنیان کەمە.

ئەنجامی توێژینەوەکە کە زانکۆی لۆکویلا لە ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو کەسانەی کە تووشی هەوکردنی پوک بوون پێویستە زیاتر چاودێری پەستانی خوێنیان بکرێت.

سکای نیوز نوسیویەتی، ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، دەتوانن سوود لە پاککردنەوەی دەم و ددانیان وەربگرن بۆ دابەزاندنی ئاستی پەستانی خوێنیان.

گروپە پزیشکییەکە لە توێژینەوەکەیاندا سودیان لە ١٢ هەزار خەڵکی ئەمەریکی وەرگرتووە، لە ئامارێکدا کە چاودێری خۆراکیان کراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٤دا لەگەڵ پشکنینی پوکیان، بەپێی پشکنینەکە بێت نزیکەی چوار هەزار کەس نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە و زۆربەشیان دەرمان بەکاردەهێنن.

زانایان جەخت دەکەنەوە ئەو نەخۆشانەی بەدەست هەوکردنی توندی پوکەوە دەناڵێنن، زیاتر ڕووبەڕووی بەرزە پەستانی خوێن دەبنەوە بەبەراورد بەو کەسانەی کە پوکیان تەندروستە.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا زانایان رایدەگەیەنن ئەنجامی توێژینەوەکە مەبەست لێی ئەوە نییە کە تەنها هەوکردنی پوک راستەوخۆ هۆکاربێت بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵکو یەکێکە لە هۆکارەکان و هەروەها  تێکچوونی سوڕی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵیش هۆکارن بۆ ئەو نەخۆشییە.





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad