English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی دەیەوێت بەیاسا هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق دەربكات
2018-10-28 [05:40 AM]

ZNA - هەولێر


گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌داته‌وه‌ كه‌ گوتبوی، ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق، پێشتر و له‌ سه‌رده‌می مندا زیندایی كرابوون.

عه‌لی حوسه‌ینی له‌ وه‌ڵامی پترایۆس گوتوویه‌تی: "قسه‌كانی نیشانه‌ی بێ هیوابوونیانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان بوونه‌وه‌".

گوتیشی : "واشنتن به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ بۆ په‌رله‌مان هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كات و ده‌زانێت ئه‌وانه‌ خۆیان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هاوپه‌یمانی بنیات ده‌یه‌وێت به‌م زووانه‌ ئه‌و یاسایه‌ ئاماده‌ بكرێت".

ده‌رباره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شد ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی عێراق خاوه‌ن توانان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گوازنه‌وه‌ و كێشه‌ی دیكه‌ درووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا پێیان ده‌كرێت، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ عێراق درێژبكه‌نه‌وه‌".

ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی عێراق و هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی: "حوسه‌ینی ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی تازه‌ ده‌ستی به‌ ئه‌ركه‌كانی كردووه‌، ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كانی ئاراسته‌ی جیهان بكات و ببیسترێ، به‌ڵام ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ زمانی مه‌یدانی قسه‌ ده‌كه‌ین و پێویستمان به‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌ و هه‌وڵ بۆ ده‌ركردنیان ده‌ده‌ین".

 

 





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad