English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە حەوت كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێكی هەرزەكاری ئەڵمانی
نزیك یانە شەوانەكە، شاری فرایبۆرگ
2018-10-28 [05:56 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی ئەڵمانیا حەوت پەنابەری سووری دەستگیر كرد، بەهۆی تێوەگلانیان لە دەستدرێژکردنە سەر کچێکی 18 ساڵ و خەڵکی ئەڵمانیاش تووڕەن و پێیان وایە پۆلیس نەرمی نواندووە و میدیاش گرنگی بەو ڕووداوە نەداوە.

لە 14ی ئەم مانگە، ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر دەچێتە یانەیەکی شەوانە لە شاری فرێیبورگ و لەوێ کوڕێکی سووری دەناسێ، پاشان پێکەوە بڕیارە دەدەن یانەکە بەجێبهێڵن و بچنە دەرەوە.

بە گووتەی پۆلیس، کچەکە لەلایەن کوڕەکەوە بۆ ناوچەیەکی نزیک لە یانەکە رفێندراوە و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، پاشان ماددەیەکی بێ هۆشکەری پێدراوە.

پەنابەرە سوورییەکە بەوەوە ناوەستێت، دەچێتەوە بۆ یانەکە و بە 7 هاوڕێی دەڵێت کە بچن دەستدرێژی بکەنە سەر کچە 18 ساڵەکە، ئەوانیش پێکەوە ئەو کارە دەکەن.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کچەکە رزگاری بووە و گیانی لەدەستنەداوە و پۆلیس تەواوی دەستدرێژیکاران کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 29 ساڵە دەستگیرکردووە.

لە دوای دەستگیرکردنیان پۆلیسی شاری فرێیبورگ رایگەیاند، ئەوان پێشتر زانیاریان لەسەر ئەو تاوانبارانە هەبووە و ناسیویانن.

هاووڵاتیانی ئەڵمانیا بەتایبەت ئەوانەی دژی هاتنی پەنابەرانن، ناڕەزاییان زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربڕیوە بەوەی پۆلیس کەمتەرخەمە و نەرمی نواندووە، تووڕەشن لەوەی میدیای ئەو وڵاتە گرنگی نەداوە بەو دۆسییەیە.

 





ئەم هەواڵە 7780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad