English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ... قومارخانەیەكی نهێنی لەناوماڵێك ئاشكرابوو
2018-10-28 [06:27 AM]

ZNA - هەولێر


لەگەڕەكێكی شاری هەولێر قومارخانەیەك لەلایەن پۆلیسی هەولێردا دەستی بەسەر داگیرا كە لەماڵێك بەنهێنی كاری تێدادەكرا ، لەلایەن ژمارەیەك كوڕ و كچ بەڕێوە دەبرا.

قومار خانەكە لەماڵێكی نهێنی لەگەڕەكی بەختیاری شاری هەولێر بووە، له‌و قومارخانه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی قوماركردن و ئامێری ژماردنی پاره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، شوێنەكەش له‌لایه‌ن 4 كچی كازاخستانی، توركی و عێراقی و به‌ هاوكاری 7 گه‌نجی كورد‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا.

به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی له‌ قومارخانه‌كه‌ ده‌ستگیركراون، جه‌خت له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "له‌و قومارخانه‌یه‌ بڕی 30 ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاندووه‌".

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێربە K24 راگه‌یاند: "ئه‌و 4 ئافره‌ت و 7 پیاوه‌ تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و قومارخانه‌یان كردبووه‌وه‌‌"، گوتیشی: "كه‌سی وا هه‌بووه‌ بڕی 350 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌و قومارخانه‌یه‌ دۆڕاندووه‌".

وادیاره‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ قومارخانه‌ی نایاسایی له‌ شاری هه‌ولێر دابخرێت، پێشتریش چه‌ندین شوێنی له‌و جۆره‌ داخراون و رێككاری یاساییش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی ئه‌م كاره‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر.

 

Click to enlarge image Screen Shot 2018-10-28 at 8.22.18 AM.pngClick to enlarge image Screen Shot 2018-10-28 at 8.22.18 AM.pngClick to enlarge image Screen Shot 2018-10-28 at 8.22.34 AM.png





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad