English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ئاگاداریه‌ک بۆ کەس و کاری شەهید و بریندارەکان
2018-10-28 [06:46 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ئاگاداریه‌ک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئاگادارییه‌ك بۆ سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و بریندارەکانی شاری خورماتوو لە ساڵی 2003 تا 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوای زانیاری و دۆکۆمێنتیان لێدەکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و  به‌ڵگه‌ و پێداویستییانه‌ ده‌بێت بهێندرێت  وەک هەنگاوی یەکەم و دواتر دەستدەکرێت بە قەرەبوونکردنەوەیان‌ به‌م شێوه‌یه‌ :

بۆ ھاوولاتیانی زەرەرمەندی
1/ خانووی تەقێنراو، مالی سووتاو ، مالێ تاڵانکراو.
2/ خاوەن دوکان ، مۆڵ ، چێشتخانە، کارگەکان ، کە لە ئاڵۆزییەکانی رابردوودا زەرەریان بەرکەوتووه‌.
3/ خاوەن ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی دیکە، کە بە تاڵان براون یان سووتاون.

لەسەر داواکاری دەستەی مافی مرۆڤی عێراق، سەردانی لیژنەی زەرەر و زیانەکان بکەن لە دەزگای شەھیدان لە نزیک مزگەوتی کۆماری. واده‌كه‌ش لە کاتژمێر 9:00 تا 1:00 ی پاش نیوەرۆ لە رۆژی یەکشەممەوە ڕێكه‌وتی 28/ 10/ 2018 بۆ ماوەی 10 رۆژ ده‌بێت.

پێویسته‌، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م به‌ڵگانه‌ش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات
پێداویستی شەھید
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ ناسنامەی شەھید
3/ ناسنامەی وارسی شەھید
4/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌
5/ وێنەی شەھید

پێداویستی بریندار
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ وێنەی بریندار
پێداویستی خانوو ، مۆل ، کارگە، چێشتخانە
1/ تاپۆ یان گرێبه‌ستی کرێ
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ لیستی زەرەر و زیانەکان
4/ وێنەی شوێنی سوتاو یان رووخاو

پێداویستی ئۆتۆمبیل یان ئامێرەکان
1/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
2/ که‌شفی ئامێر
3/ھەموو به‌ڵگه‌كانی خاوەن ئۆتۆمبیل یان ئامێر
 





ئەم هەواڵە 10255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad