English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەکارهێنانی شەربەتی پیاز و سوودەکانی
2018-10-28 [01:10 AM]

هەولێر _ ZNA


 

شەربەت یان ئاوی پیاز  بۆنێکی بەهێزی هەیە و سوودێکی زۆری هەیە، خودی پیاز خۆشی پێکهاتەیەکی سەرەکی چێشتخانەیە و لەدروستکردنی زۆر خواردندا بەکاردێت، چونکە بۆن و تامیان خۆشدەکات، بەگوێرەی هەواڵەکەی foochia دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و گرنگترینیان کبریت و سۆدیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆم و کرۆم و ڤیتامین جی و بی و ئەیە، بێگومان شەربەتی پیاز سوودێکی زیاتری هەیە و چارەسەری زۆر کێشە دەکات.

شەربەتی پیاز، لەڕێگای خەڵاتەوە کارەبایی ئامادەدەکرێت و دەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی تێبکەیت و بیخۆیتەوە، بەهۆی ئەوەی:

1-چارەسەری پەستانی خوێن دەکات و ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.

2-پارێزگاری لە دەمارەخانەکان و تەندروستی دڵ دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

3-باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی بەڵغەم و نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی.

4-بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەتایبەتی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان زیاددەکات.

5- ئاوی پیاز، هۆکارێکە بۆ کوشتنی میکرۆب و بەکتریایی ناو دەم و گەدە.

6-چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئاوی سپی چاویان هەیە.

7-سوودی بۆ لابردنی زیپکەی پێست هەیە و چارەسەری دەکات.

8-توانای سێکسی پیاوان بەرز دەکاتەوە، چونکە بڕێکی خۆر ڤیتامین جی تێدایە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی هۆڕمۆنی سێکسی پیاوان.

9-مێشک بەهێز دەکات بەهۆی بوونی کانزای کبریتەوە.

10-چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە دەکات، جوڵەی ڕیخۆلە ڕێکدەکاتەوە.

11-ئاوی پیاز، چارەسەری کڕێش و هەڵوەرین و ڕووتاندنەوەی قژ دەکات، ئەگەر بیدەت لە قژەکەت و رۆژانە بەکاریبهێنیت.

12-دژی نەخۆشی زەهایمەرە، کە دەبێتەهۆی لەبیرچوونەوە.





ئەم هەواڵە 1462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad