English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسولی ئیمارات کرد
2018-10-28 [11:02 AM]

ZNA- ھەولێر 




  ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/١٠/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسووری، کونسولی گشتیی ئیماراتی عەرەبی کرد کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییھاتنی کارەکەی، سەردانی  سەرۆک وەزیرانی کردبوو. 

لە دیدارێکدا  ئەلمەنسووری سوپاسی  سەرۆک وەزیران و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگییان لە سەرخستنی کار و چالاکییەکانی کە بوونە ھۆکاری پتەوبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات، جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدات و بەردەوام دەبن. 


لای خۆیەوە  سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کار و چالاکییەکانی  ئەلمەنسووری لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی سەختی ڕابردوودا بەرز نرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کاری نوێیدا بۆ خواست، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات دەکات و ھاوکاری و ئاسانکاریی حکوومەتی ھەرێمیشی بۆ کونسولی نوێی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان، نیشان دا. 


تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و چەند بابەتێکی پەیوەست بە ڕەوشی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad