English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا
2018-10-28 [11:08 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ  تۆمەتبار(ش، ك، ع ) دەرکرا، كەمتر لەسەعاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی١٠ی٢٠١٨، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە ژنێكی تەمەن ٣٣ ساڵیان بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرد .

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن  دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار ( ش ، ك ، ع ) لەدایكبووی ١٩٨٥ دەركرا، دوای كەمتر لەسەعاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكەن.

 

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی دەرخست، کە لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی (٤٠٦ ، كوشتن ) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە .

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad