English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھیوا گەیلانی: ئەگەر ئەو کادیرەمان ئازاد نەکەن ھەلوێستی تووندمان دەبێت
2018-10-28 [12:44 PM]

ZNA-ھەولێر


ڕۆژی هەینی، ئاساییشی یەكێتی، خۆشناو ئەنوەرى بەرپرسی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوان دەڕفێنن، ئاساییشی یەكێتی هیچ زانیارییەكیان لەسەر كادیرەكەمان پێ نەداوین، ئەگەر ئازادنەکەن ھەلوێستی تووندمان دەبێت.

 

هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ـی ڕانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ڕۆژی هەینی بە هۆكارێكی نادیار، ئاساییشی یەكێتی لە ڕانیە، خۆشناو ئەنوەری كادیری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانیان ڕفاندووە و تا ئێستایش هیچ زانیارییەكیان نە بە ئێمە و نە بەخانەوادەكەی نەداوە".

 

بەرپرسی لقی ١١ـی ڕانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار لە ڕانیە و كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ لەسەر خەتین، تاوەكو بتوانین بە زووترین كات ئەو كادیرەمان لە دەست ئاساییشی یەكێتی لە ڕانیە ڕزگار بكەین، بریارە ئەمرۆ ئازاد بکرێت، ئەگەر ئازادنەکرێت ئەوا ھەلوێستی تووندمان دەبێت.

 

 ھیوا گەیلانی ئەوەشی خستەروو، کە لایەنی دەسەڵات لە ڕانیە دوای ئەوەی پارتی لەو شارە لە ٣٠ـی ئەیلوول دەنگەكانی بە ڕێژەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، "دەیانەوێت كادیران و لایەنگرانی ئێمە چاوترسێن بكەن، كە ئەوەیش خەونە دەیبینن، ھەروەھا تەواوی ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكەینەوە كە لەسەر خۆشناو ئەنوەر هەن، تا ئێستا نازاندرێت ناوبراو لەسەر چی و بە چ تۆمەتێك لەناو مزگەوت دەستگیر كراوە و بەرەو شوێنی نادیار ڕفاندوویانە.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 4018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad