English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ سەردانەکەی بۆ هندستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2018-10-28 [01:15 AM]

​ZNA - هەولێر


دۆنالد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا،بە ھۆی ناكۆكییەكانیان لەسەر پرسی ئێران، سەردانەكەی بۆ ھیند ھەڵدەوەشێنێتەوە.

سارا ساندەرز گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بانگھێشتیی فەرمیی حكوومەتی ھیندستانی بۆ سەردانی ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی داھاتوو بە دەست گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا بڕیاڕی كۆتایی لەمبارەێه‌وە نەدراوە.

پێگەی ئێن دی تیڤی لە سەرچاوەیەكی ئەمریكی  كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە تر‌مپ بەھۆی ناكۆكییەكانیان لەسەر پرسی ئێران سەردانەکەی بۆ هیندستان ھەڵبوەشێنێتەوە.

تره‌مپ بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی رۆژی كۆماریی لە ھیندستان كە ١٦ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، بانگھێشتی ئەم وڵاتە كراوە.

لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، حكوومەتی ھێندستان دژایەتی بڕیارەكانی ئەمریكای بۆ گەمارۆی سەر هەناردەی نەوتی سەر ئێرانی كرد





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad