English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆككۆماری ئێران: ئامادەكاری تەواومان بۆ گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا كردووە
2018-10-28 [01:20 AM]

ZNA - هەولێر


ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک‌کۆماری ئێران دەڵێ: ئەمریكا ناتوانێت رێگە لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرێت و نەوتی ئێرانیش ھیچ جێگرەوەیەكی نییە.

جێگری سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، قۆناغی نوێی گەمارۆكانی ئەمریكا، ھیچ شتێك لە ئێران ناگۆڕێت و ئامادەكاری تەواویشیان بۆ دەرچوون لەو قۆناغە كردووە.

ئیسحاق جەھانگیری لەبارەی دەستپێكردنی قۆناغی نوێی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی رایگەیاند، گەمارۆكانی ئەمریكا نادادپەروەرانەن و قۆناغی نوێی گەمارۆكانیش ھیچ شتێك لە ئێران ناگۆڕێت و كاریگەرییەكی ئەوتۆشی لەسەر دۆخی ئەم وڵاتە نابێت.

جەھانگیری گوتی: ئەمریكا ناتوانێت رێگە لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرێت و نەوتی ئێرانیش لە بازاری جیھانی ھیچ جێگرەوەیەكی نییە.

لە کاتێکدا بواری خراپی ئابووری ئێرانی گرتووەتەوە، دوای هەفتەیەکی دیكە قۆناغی نوێی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستپێدەكات كە بواری نەوت و بازرگانیی ئێران دەگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 6439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad